کۆمیسیۆن ڕەتیدەکاتەوە کاتی بۆ ھەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق دیاری کردبێت

07/08/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

کۆمیسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکانی عێراق رەتیدەکاتەوە کاتی بۆ ھەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق دیاری کردبێت.

"جومانە غەلای" وتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، کۆمسیۆنەکەیان دەستەیەکی پیشەیی بێلایەنە و بڕیارەکانی تایبەت بە ھەڵبژاردن و راپرسییەکان جێبەجێ دەکات.

وتیشی، ئەنجومەنی کۆمیسیاران دەسەڵاتی باڵای ھەیە لە کۆمسیۆن و ئەوان بەرپرسن لە دیاریکردنی ئەو وادەیەی بۆ ھەڵبژاردن پێویستە، ئەوەش بە دانوستان لەگەڵ حکومەتدا، تا ئێستاش ھیچ بڕیارێک لە ئەنجومەنی کۆمسیارانەوە دەرنەچووە.