ئەمڕۆ مانۆڕە سەربازییەکەی چین لە دەوروبەری تایوان کۆتایی دێت

07/08/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

بڕیارە ئەمڕۆ مانۆڕە سەربازییەکەی چین لە دەوروبەری تایوان کۆتایی بێت، تایوانیش داوا لە چین دەکات نمایشی سەربازی رابگرێت.

مانۆڕەکەی چین لە دوای کۆتاییھاتنی سەردانەکەی "نانسی پیڵۆسی" سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا بۆ تایوان دەستپێکرد و چەندین مووشەک و ھاوەنی ئاڕاستەی ناوچەکە کردووە. 
وەزارەتی بەرگری تایوانیش بڵاویکردەوە، بەنیازە فڕۆکەھەڵگر و کەشتی جەنگی رەوانەی ناوچەکە بکات بۆ وەڵامدانەوەی تایوان. 

پێشتریش وەزارەتی بەرگری تایوان رایگەیاندبوو، چین ٢٠ فڕۆکە و ١٤ کەشتی جەنگی رەوانەی دوورگەی تایوان کردووە بۆ بەشداریکردن لە مانۆڕەکە، رۆژی ھەینیش کۆشکی سپی داوای لە چین کرد مانۆڕە سەربازییەکەی و لێدوانە توندەکانی رابگرێت.

مانۆڕە سەربازییەکەی چین لە رۆژی پێنجشەممەوە دەستیپێکردووە و گەورەترین مانۆِرە کە لە دەوروبەری تایوان ئەنجامی دەدات، تیایدا نوێترین چەک و تەکنەلۆژیا سەربازییەکانی نمایش کرد.