حەشدی شەعبی ئامادەیی خۆی بۆ بەرپەرچدانەوەی سوپای تورکیا ڕاگەیاند

06/08/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

عەلی فەتلاوی سەرکردە لە ھاوپەیمانی فەتح ڕاگەیاند، ئەگەر حکومەتی عێراق ناتوانێت بە ھێز وەڵامی ھێرشەکانی تورکیا بۆسەر خاکی عێراق بداتەوە ئەوا حەشدی شەعبی ئامادەیە وەڵامی ھێرشە دوژمنکارانەکانی تورکیا بداتەوە.

بە وتەی عەلی فەتلاوی، لەگەڵ ئەوەی بەڵگەکان ئەوە پشتڕاست دەکەنەوە  تورکیا بۆردومانەکەی سنوری زاخۆی ئەنجامداوە بەڵام دەستدرێژییەکانی ئەو وڵاتە بەردەوامە و، پێویستە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بڕیاری چوونە دەرەوەی ھێزەکانی تورکیا لە خاکی عێراق بدات.

ئەو سەرکردەیەی فەتح باسی لەوەکردووە، چاوەڕوانی ڕاپۆرتی لیژنەی لێکۆڵینەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی دەکەن سەبارەت بە پێشێلکارییەکانی تورکیا تاوەکو ئەنجومەنەکە بڕیاری دەرکردنی ھێزەکانی تورکیا لە خاکی عێراق بدات.