ژمارەیەکی بەرچاو لە ھاووڵاتیانی عەرەب لە سلێمانی خانوو و موڵک دەکڕن

06/08/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

بەھۆی خۆپیشاندان و ئاڵۆزییەکانی بەغداد و شارەکانی دیکەی عێراق ژمارەیەکی بەرچاو لە ھاوڵاتیانی عەرەب روویان لە شارەکانی ھەرێم کردووە و دەیانەوێت نیشتەجێ ببن، خاوەنی نوسینگەکانی خانوبەرە لە سلێمانی دەڵێن، ماوەی دوو ھەفتەیە بە شێوەیەکی بەرچاو ھاوڵاتیانی عەرەب بۆ کڕین و بەکرێگرتنی خانوو سەردانیان دەکەن و دەیانەوێت لە سلێمانی بمێننەوە ، ھۆکارەکەشی بۆ خراپی رەوشی عێراق دەگەڕێتەوە.