پڕۆسەی وەرگرتنی گەنم لە سایلۆی سلێمانی دەستپێدەکاتەوە

06/08/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

سبەینێ پڕۆسەی وەرگرتنی گەنم لە سایلۆی سلێمانی دەستپێدەکاتەوە.

"کامەران وریا" بەڕێوەبەری سایلۆی سلێمانی بە کوردسات نیوزی راگەیاند، لەسەر داوای وەزارەتی بازرگانی عێراق جارێکی تر پڕۆسەی وەرگرتنی گەنم دەستپێدەکەنەوە بۆ ئەو جوتیارانەی کە تائێستا بڕی تەواوی گەنمەکەیان رادەستی سایلۆ نەکردوە، وتیشی، لە بەرژەوەندی جوتیاران ماوەی وەرگرتنی گەنم درێژکراوەتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، رۆژی یەکشەممە پرۆسەی وەرگرتنی گەنم لە سایلۆی سلێمانی دەستپێدەکاتەوە و تا رۆژی پێنجشەممە بەردەوام دەبێت.