پەرلەمانتارێک: چاودێرێکردنی جێبەجێکردنی یاسای ئاسایشی خۆراک زۆر لاواز بووە

06/08/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

بەھۆی بەردەوامی خۆپیشاندان و ناڕەزاییەکانەوە چاودێرێکردنی چۆنێتی جێبەجێکردنی یاسای ئاسایشی خۆراک لە عێراق، زۆر لاواز بووە.

سوھەیلە سوڵتانی پەرلەمانتاری کوتلەی سادیقون لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، دوای دەرچوونی یاسای ئاسایشی خۆراک لە ئەنجومەنی نوێنەران، ھیوایەکی زۆری لەسەر ھەڵچنرا، بەڵام لە دوای دەرچوونییەوە تائێستا بەھۆی بەردەوامی خۆپیشاندان و ناڕەزاییەکانەوە چاودێرێکردنی چۆنێتی جێبەجێکردنی ئەو یاسایە زۆر لاواز بووە.

وتیشی، پێویستە ئەنجومەنی نوێنەران ئەرکی خۆی جێبەجێ بکات و ئەگەر لە رێگەی پێکھێنانی لیژنەیەکی کاتیشەوە بێت تا ئەو کاتەی رەوشی شەقام ئاسایی دەبێتەوە، پێویستە چاودێری لایەنە پەیوەندیدارەکان بکات بۆ جێبەجێکردنی یاسای ئاسایشی خۆراک کە پەیوەندی راستەوخۆی بە ژیانی ھاوڵاتیانەوە ھەیە.