خۆبەڕێوەبەری ڕۆژئاوای کوردستان چارەسەری سیاسی بۆ قەیرانی سوریا دووپاتدەکاتەوە

06/08/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

خۆبەڕێوەبەری باکور و رۆژھەڵاتی سوریا دوور لە بژاردەی سەربازی، جەخت لە چارەسەری سیاسی بۆ قەیرانی سوریا دەکاتەوە.

حەمدان عەبد جێگری ھاوسەرۆکی ئەنجومەنی جێبەجێکاری خۆبەڕێوەبەری باکور و رۆژھەڵاتی سوریا راگەیاند، خۆبەڕێوەبەری رۆژئاوای کوردستان و باکور و رۆژھەڵاتی سوریا کراوەیە بۆ دیالۆگی سوری – سوری و پاراستنی یەکگرتووی خاکی سوریا، وتیشی، چاوەڕێی دیالۆگێکی جددی دەکەن لەگەڵ دیمەشق بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی سوریا لەڕووی سیاسییەوە، نەک لەڕووی سەربازییەوە.

عەبد ئاماژەی بەوەشکرد، وەک خۆبەڕێوەبەی چاوەڕێی پاراستنی ھەموو سنورەکان دەکەن، ھەروەک چاوەڕێی داڕشتنی دەستورێکن کە ھەمووان لە سوریا لە ماف و ئەرکەکاندا کۆک بن.