قائانی: پلانمان ھەیە لە کاتی گونجاودا وەڵامی تاوانەکانی ئیسرائیل بدەینەوە

06/08/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

فەرماندەی فەیلەقی قودسی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاند، پلانیان داڕشتووە بۆ وەڵامدانەوەی تاوانەکانی ئیسرائیل و ئەمریکا، وەڵامدانەوەکانیشیان لە کاتی خۆی و یەکلاکەرەوە دەبێت.

ئیسماعیل قائانی فەرماندەی فەیلەقی قودس لە لێدوانێکدا سەبارەت بە ئاڵۆزییەکانی نێوان گروپە چەکدارەکانی فەلەستین و ئیسرائیل ڕایگەیاند، ئاسایشی ئیسرائیل لە پاشەکشەدایە و بەردەوام دەبن لە پشتیوانیکردن لە سەنگەرەکانی بەرگریکردن.

ئاشکراشیکرد، حزبوڵای لوبنان سەرقاڵی داڕشتنی پلانێکە بۆ ئاراستەکردنی ھێرشێکی گەورە، بۆ سەر ئیسرائیل و سڕینەوە یەکجارەکی قەوارەکەی.

قائانی جەختیشیکردەوە،  ئێران بەردەوام دەبێت لە پشتیونیکردنی سەنگەرەکانی بەرگریکردن لە دژی ئیسرائیل، باسی لەوەشکرد، وڵاتەکەی ئامادەی جەنگێکی بەردەوامە لەپێناو پەکخستنی توانا سەربازییەکانی سوپای ئیسرائیل.