عێراق چوارەم وڵاتە کە ھەفتانە زۆرترین بڕی نەوت ھەناردەی ئەمریکا دەکات

06/08/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

ھەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا زیاتر دەبێت و دەبێتە چوارەم وڵات کە نەوت ھەناردەی ئەمریکا دەکات.

فەرمانگەی زانیاری وزەی ئەمریکا بڵاویکردەوە، ھەفتەی رابردوو عێراق رۆژانە ٣٦٩ ھەزار بەرمیل نەوتی ھەناردەی ئەمریکا کردووە و بەراورد بە ھەفتەی پێشووتر بڕەکە زۆر زیادیکردووە کە لەو ھەفتەیەدا رۆژانە ١٦٥ ھەزار بەرمیل نەوتی ھەناردەی ئەمریکا کردووە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە دوای کەنەدا و مەکسیک و سعودیە، عێراق چوارەم وڵاتە کە ھەفتانە زۆرترین بڕی نەوت ھەناردەی ئەمریکا دەکات و پلانیشیان ھەیە بۆئەوەی لە داھاتوودا ئەو بڕە نەوتە زیاتر بکەن.