لیژنەیەک بۆ لێکۆڵینەوە لە پرسیاری تاقیکردنەوەی وانەی کیمیا سەردانی کەرکوک دەکات

05/08/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

لە رۆژانی داھاتوودا وەزارەتی پەروەردەی عێراق لیژنەیەک بۆ لێکۆڵینەوە لە پرسیاری تاقیکردنەوەی وانەی کیمیای پۆلی شەشی ئامادەیی رەوانەی کەرکوک دەکات.


شێرزاد رەشید کاکە بەڕێوەبەری خوێندنی کوردی لە کەرکوک بە کوردسات نیوزی راگەیاند، دوای ناڕەزایی خوێندکارانی بەشی زانستی لە کەرکوک وەزارەتی پەروەردەی عێراق بڕیاریداوە لیژنەیەکی وەزاری پێکبھێنێت و سەردانی شاری کەرکوک بکات بۆ لێکۆڵینەوە لەسەر دانانی بابەتی تەرککراو لە پرسیارەکانی وانەی کیمیا لە تاقیکردنەوە گشتییەکانی پۆلی شەشەمی ئامادەیی.

وتیشی، بڕیارە لیژنەکە لە رۆژانی داھاتوودا سەردانی کەرکوک بکات و نوێنەری وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی ھەرێمیش بەشداربێت، دواتر ئەنجامی لێکۆڵینەوەکە بۆ خوێندکاران و کەسوکاریان و رای گشتی بڵاودەکەنەوە.