پلەکانی گەرما لە ھەرێمی کوردستان و عێراق نزمدەبنەوە

05/08/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

بەپێی پێشبینیەکانی کەشناسی، لە سبەینێوە پلەکانی گەرما لە ھەرێمی کوردستان و عێراق دادەبەزن و خۆڵبارینێکی کەمیش دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە سبەینێوە ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ تۆزێکی کەم و کاریگەری تۆزەکەش لەسنوری پارێزگای کەرکوک و بەشێک لەناوچەکانی باشوری ھەرێم زیاتر دەبێت و پلەکانی گەرماش بەرارود بە رۆژانی رابردوو نزمتر دەبێتەوە.

دەستەی کەشناسی و بومەلەرزەزانی عێراقیش رایگەیاند، لەسبینێوە شەپۆلێکی دیکەی خۆڵبارین عێراق دەگرێتەوە بە تایبەتیش پارێزگاکانی باشوور و ناوەڕاست، بەڵام پلەکانی گەرما نزمدەبنەوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە کە بەھۆی بەرزبونەوەی پلەکانی گەرما بۆ سەروو ٥٠ پلەی سیلیزی، دوێنێ لە ١٠ پارێزگای عێراق پشووی ڕەسمی لە فەرمانگەکانی حکومەت ڕاگەیەندرا.