حەلبوسی: دەبێت ھەڵبژاردنی پێشوەخت بە رێککەوتنی لایەنەکان بێت

05/08/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێت، پێویستە ھەڵبژاردنی پێشوەخت بە پێی لێکتێگەیشتنی لایەنەکان بێت.

محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوە کردووە، ئەنجومەنی نوێنەران نوێنەری گەلی عێراقە و ئەوانەشی خۆپیشاندان دەکەن بەشێکن لە ویژدان و قەوارەی ئەنجومەنی نوێنەران، بۆیە ناکرێت ئیرادەی خۆپیشاندەران بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی پێشوەخت پشتگوێ بخرێت.


راشیگەیاند، پشتیوانی لە ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی پێشوەخت دەکەن بەڵام بەجۆرێک کە بە پێی لێکتێگەیشتنی نێوان لایەنەکان بێت و رێککەوتنی لەسەر بکرێت و لە ماوەیەکی دیاریکراو و بە پێی دەستوور بێت و پێشوەخت لەگەڵ بەرژەوەندییە نیشتیمانییەکاندا بگونجێت.