جینین پلاسخارت: کۆبوونەوەیەکی گرنگمان لەگەڵ موقتەدا سەدر ئەنجامدا

05/08/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

نێردەی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق لە نەجەف لەگەڵ موقتەدا سەدر کۆبووەوە و رەوشی سیاسی عێراقیان تاوتوێکرد و لە دوای کۆبوونەوەکەش جینین پلاسخارت رایگەیاند، کۆبوونەوەیەکی گرنگیان لەگەڵ موقتەدا سەدر ئەنجامدا.

جینین پلاسخارت نێردەی تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق، دوای ئەنجامدانی زنجیرەیەک کۆبونەوە لەگەڵ لایەنە سیاسیەکان، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ گەیشتە حەنانە لە نەجەف و لەلایەن موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر پێشوازی لێکرا.

ئامانجی سەردانەکەی پلاسخارت و کۆبونەوەی لەگەڵ سەدر، بۆ گفتوگۆکردن بوو لەسەر کێشە و ئاڵۆزییەکانی ئێستای عێراق و ھەوڵدان بۆ دۆزینەوەی رێگەچارەیەکی گونجاو.

لە دوای کۆبوونەوەکەش جینین پلاسخارت نێردەی نەتەوەیەکگرتووەکان، رایگەیاند، کۆبوونەوەیەکی گرنگان لەگەڵ موقتەدا سەدر ئەنجامدا و سەدر باسیان لە گرنگی دۆزینەوەی چارەسەرێک کرد بۆ قەیرانی سیاسی عێراق.