سێ کەشتی دیکەی ھەڵگری دانەوێڵەی ئۆکراین بەرێکەوتن

05/08/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

سێ کەشتی دیکەی ھەڵگری دانەوێڵەی ئۆکراین بەندەرەکانی ئەو وڵاتەیان بەجێھێشت و بەرە و سێ وڵاتی ئەوروپا بەڕێکەوتن.

وەزارەتی بەرگری تورکیا بڵاویکردەوە، لەچوارچێوەی رێککەوتنی ئیستەنبوڵ بۆ ھەناردەکردنی بەروبوومی کشتوکاڵی و دانەوێڵەی ئۆکراین، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێ کەشتی دیکە کە زیاتر لە ٥٨ ھەزار تۆن دانەوێڵەیان ھەڵگرتووە و دوای پشکنین و ئەنجامدانی سەرجەم رێکارە پێویستەکان بەپێی رێککەوتنەکە، ھەردوو بەندەری ئۆدیسا و چیرنۆمۆرسکیان بەجێھێشتووە.

راشیگەیاندووە، یەکێک لە کەشتیەکان بەرەو بەندەری کاراسکۆ لە تورکیا و کەشتی دووەم بەرەو بەندەری رینگاسکیدی لە ئیرلەندا و کەشتی سێیەمیش بەرەو بەندەری تیسپۆرت لە بەریتانیا بەڕێکەوتوون.