موقتەدا سەدر و ھادی عامری لە دوای نوێژی ھەینی کۆدەبنەوە
کوردسات نیوز
بڕیارە ئەمڕۆ دوای نوێژی ھەینی، موقتەدا سەدر و ھادی عامری کۆببنەوە و تاوتوێی رەوشی سیاسی عێراق بکەن.
بەپێی لێدوان و زانیاری چەند سەرکردە و پەرلەمانتارێکی رەوتی سەدر و چوارچێوەی ھەماھەنگی شیعەکان، بڕیارە ئەمڕۆ دوای نوێژی ھەینی، موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر و ھادی عامری سەرۆکی ھاوپەیمانی فەتح کە بەشێکە لەچوارچێوەی ھەماھەنگی شیعەکان کۆببنەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا، ھەردوولا گفتوگۆ دەکەن لەسەر رەوشی سیاسی ئێستای عێراق و ھەوڵدان بۆ دۆزینەوەی رێگەچارەیەکی گونجاو بۆ کێشە و ئاڵۆزییەکان.
کۆبوونەوەکە لەدوای ئەوە دێت کە ھادی عامری پشتیووانی خۆی بۆ داواکارییەکەی سەدر دەربڕی کە داوای ھەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان و ھەڵبژاردنی پێشوەختە دەکات.
|