نوێژی ھەینی یەکگرتوو لە بەغداد ئەنجام دەدرێت
کوردسات نیوز
نوێژی ھەینی یەگرتوو لە بەغداد بەڕێوەدەچێت و فەرماندەیی ئۆپراسیۆنەکانیش پلانێک بۆ پاراستنی ھاوڵاتیان و خۆپیشاندەران ئامادە دەکات.
ھاوشێوەی ھەینییەکانی رابردوو، بڕیارە ئەمڕۆش لە گۆڕەپانی ئاھەنگەکان لە بەغداد نوێژی ھەینی یەکگرتوو بەڕێوەبچێت کە زۆرینەیان لایەنی رەوتی سەدرن و دوای نوێژی ھەینیش لەسەر خۆپیشاندانەکانیان بەردەوام دەبن.
فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە ھاوبەشەکانی بەغدادیش رایگەیاندووە، کۆبوونەوەیەکی فراوانیان ئەنجامداوە و پلانێکی تۆکمەیان داڕشتووە بە مەبەستی پاراستنی نوێژی ھەینی یەکگرتوو و خۆپیشاندەران.
|