سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی و سەرۆک مەسعود بارزانی لە پیرمام کۆبوونەوە
کوردسات نیوز
سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی و سەرۆک مەسعود بارزانی بڕیاریاندا کاربکەن بۆ یەک ھەڵوێستی ھێزە سیاسییە کوردستانیەکان لە بەرامبەر ئەو ئاڵەنگاریانەی کە ڕوبەروی ھەرێم و عێراق بونەتەوە.
مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پیرمام پێشوازیکرد لە بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، کۆبونەوەکە بە ئامادەبونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێم و فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق بەڕێوەچوو و تیایدا، گفتوگۆ و بیروڕا سەبارەت بە بارودۆخی ئێستای عێراق و پێشھاتەکانی ئاڵوگۆڕکرا، ھەروەک لەپێناو یەکخستنەوەی نێو ماڵی کورد بڕیاردرا کاربکرێت بۆ یەک ھەڵوێستی ھێزە سیاسییە کوردستانیەکان لە بەرامبەر ئەو ئاڵەنگارییانەی کە ڕوبەروی عێراق و ھەرێمی کوردستان بونەتەوە و بۆ ئەو مەبەستەش کۆبونەوەکان بەردەوام دەبن.
|