قەبارەی گەندەڵی لە پڕۆژەی سەبەتەی خۆراک لە ھەر دوو مانگێکدا ٢٢٠ ملیار دینارە

04/08/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

لیژنەی دەستپاکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشکرایکرد، قەبارەی گەندەڵی لە گرێبەستی پڕۆژەی سەبەتەی خۆراک لە ھەردوو مانگێکدا دەگاتە ٢٢٠ ملیار دینار.

ھادی سەلامی ئەندامی لیژنەکە لە لێدوانێکدا ئاماژەی بەوەکردوە، لیژنەکەیان لەبارەی بوونی گەندەڵی لە پڕۆژەی سەبەتەی خۆراک  رێکارەکانی لێپرسینەوەی لە وەزیری بازرگانی تەواو کردوە و چاوەڕێن سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران وادەی لێپرسینەوەکە دیاری بکات، وتیشی، قەبارەی گەندەڵی لە گرێبەستی پڕۆژەی سەبەتەی خۆراک لە ھەردوو مانگێکدا دەگاتە ٢٢٠ ملیار دینار.