سکرتێری ناتۆ: ٢٣ ئەندام لە سەر بەئەندامبوونی سوید و فینلەندا ڕازین

04/08/2022
ئاڵای ئەندامانی ناتۆ.
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

٢٣ وڵاتی ئەندامی رێکخراوی ناتۆ، ئیمزایان لەسەر پڕۆتۆکۆڵی بە ئەندامبوونی سوید و فینلەندا لە ڕێکخراوەکە کردووە، سکرتێری ناتۆش دەڵێت، ئەوە خێراترین پڕۆسەی بە ئەندامبوونە بە درێژایی مێژووی ناتۆ.

یەنس ستۆڵتنبێرگ، سکرتێری گشتی ناتۆ ڕایگەیاند، ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا بە چەند سەعاتێک ڕەزامەندی لەسەر پڕۆتۆکۆڵی بە ئەندامبوونی سوید و فینلەندا لە ناتۆ دەربڕیووە، بەوەش ژمارەی ئەو وڵاتانەی ئیمزایان لەسەر پڕۆتۆکۆڵی بە ئەندامبوونی ئەو دوو وڵاتە کردووە، بۆ ٢٣ وڵات لە کۆی ٣٠ی وڵاتی ئەندامی ناتۆ بەرزبووەتەوە.

ستۆڵتنبێرگ ڕاشیگەیاند، چەند وڵاتێکی تری ئەندامی ناتۆ، نزیکن لە تەواوکردنی ڕێکارە پێویستەکانیان بۆ رەزامەندیدان لەسەر بە ئەندامبوونی سوید و فینلەندا لە ناتۆ، ئەوەش خێراترین پڕۆسەی بە ئەندامبوونە بە درێژایی مێژووی ناتۆ.