ئەمریکا ٣٠٠ سەرباز رەوانەی عێراق دەکات

04/08/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

ئەمریکا ٣٠٠ سەرباز رەوانەی عێراق دەکات و ئەرکیان پاراستنی ھێزەکانی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دەبێت.

میدیای ئەمریکا بڵاویکردەوە، ٣٠٠ سەرباز لە یەکەی تۆپھاوێژی ١٦٣ لە سەربازگەی  ئیڤانسڤیل رەوانەی عێراق دەکرێن کە لە دوای ساڵی ٢٠٠٨ ەوە یەکەمجارە ھێزەکانی گاردی نیشتمانی ئەمریکا روو لە عێراق دەکەنەوە.

فەرماندە سەربازییەکان رایانگەیاندوە، سەربازەکان چەند مانگێکە سەبارەت بە چۆنیەتی بڵاوبوونەوەیان لە عێراق مەشق و راھێنان دەکەن، بەڵام ماوەی مانەوە و شوێنی جێگیربوونیان بەھۆکاری ئەمنی ئاشکرا نەکردووە.