تورکیا ناوەندی تەلڕەفعەتی لە ڕۆژئاوای کوردستان کردە ئامانج و ٩ کەس برینداربوون

04/08/2022
درۆنی تورکیا
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

فڕۆکەیەکی بۆمبڕێژکراوی تورکیا ناوەندی ناحیەی تەلڕەفعەتی لە رۆژئاوای کوردستان کردە ئامانج و ٩ کەس برینداربون.

پەیامنێری کوردسات نیوز لە رۆژئاوای کوردستان ڕاگەیاند، فڕۆکەیەکی بۆمبڕێژکراوی تورکیا ناوەندی ناحیەی (تەلرەفعەتی) لە ھەرێمی (شەھبا) کردە ئامانج و بەھۆیەوە ٩ کەس برینداربون کە ٦یان منداڵن و تەمەنیان لە نێوان ٦ بۆ ١٥ ساڵدایە.

بە پێی زانیارییەکانیش یەکێک لە بریندارەکان برینەکەی سەختە و بۆ چارەسەر ڕەوانەی نەخۆشخانەی ئاڤرینی سەر بە ھەرێمی شەھبا کراوە.