دوو ساڵ تێپەڕدەبێت بەسەر تەقینەوەکەی بەندەری بەیروت

04/08/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

ھاوکات لەگەڵ لەیادی دوو ساڵەی تەقینەوەکەی بەندەری بەیروت، بەشێکی تر لە سایلۆی گەنمی سەر بەندەرەکە ھەرەسی ھێنا.

ئەمرۆ دوو ساڵ تێپەڕدەبێت بە سەر تەقینەوەکەی بەندەری بەیروت کەبەھۆیەوە ٢٠٠ کەس گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە ٦ ھەزار کەسی تر برینداربوون و زیانێکی گەورەی بە شارەکە گەیاند، یەکێک لەو شوێنانەی  زیانی گەورەی بەرکەوت سایلۆی گەنمی شارەکە بوو کە بەشێکی لە ئاکامی تەقینەوەکە ھەرەسی ھێنا و لە چەند رۆژی رابردووشدا بە کاریگەری کەوتنەوەی ئاگر لە سایلۆکەدا کە ماوەی سێ ھەفتە بەردەوام بوو، بەشێکی تری ھەرەسی ھێنا و ئەمرۆش بەشێکی تری سایلۆکە رووخا.

ھەر لە یادی تەقینەوەکەدا کەسوکاری قوربانیان لە بەیروت خۆپیشاندانیان کرد، پاتریاکی مارۆنی لوبنان لە رێوڕەسمێکدا رایگەیاند، تەقینەوەکە تاوانێک بوو لە دژی مرۆڤایەتی و  پێویستە لێکۆڵینەوەی نێودەوڵەتی لە ھۆکاری تەقینەوەکە بکرێت، لەبەر ئەوەی دادگا لە لوبنان بە سیاسی کراوە.