دادگایەکی سەربازی لە کەرکوک لە کەیسی ٤٧ ئەفسەر و کارمەندی کورد دەکۆڵێتەوە

04/08/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، ئەمڕۆ دادگایەکی سەربازی لە کەرکوک دەستەکاربوو بۆ لێکۆڵینەوە لەو ئەفسەر و کارمەندانەی ھێزەکانی ناوخۆ کە لە پارێزگاکە بەشداربوونیان لە ریفراندۆم لەسەر ساغبووببێتەوە.

پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، ئەمڕۆ دادگایەکی سەربازی لە کەرکوک دەستەکاربوو بۆ لێکۆڵینەوە لەو ئەفسەر و کارمەندانەی ھێزەکانی ناوخۆ کە لە پارێزگاکە بەشداربوونیان لە ریفراندۆم لەسەر ساغبووببێتەوە.

بەپێی ئەو زانیارییانەی لەسەرچاوە ئەمنییەکانی پارێزگاکەوە دەست کوردسات نیوز کەوتووە، ئەو دادگایە بارەگاکەی لەشاری موسڵە و لەرابردوودا چەند جارێک ھاتوونەتە کەرکوک بۆ ڕاییکردنی دۆسیە یاساییەکان کە پەیوەندییان بە ھێزە ئەمنیەکانی کەرکوکەوە ھەبووە، لەئێستاشدا بۆ دۆسیەیەکی تایبەت ھاتوونەتە کەرکوک کە خۆی لە دۆسیەی ٤٧ ئەفسەر و کارمەندی ھێزەکانی ناوخۆ دەبینێتەوە کە تۆمەتبارکراون بەوەی بەشدارییان لە پڕۆسەی ڕیفراندۆمی ھەرێمی کوردستاندا کردووە.

ھەر بەپێی زانیارییەکان، ئەو داواکراوانە لە دادگای کەرکوک ئامادەبوون، سەرۆکی دادگاکەش لە دۆسیەی ھەموو داواکراوەکانی کۆڵی وەتەوە و دوای ئەوەی ساغبووە کە بەشداری ڕیفراندۆم نەبوون بڕیاری ئازادکردنیان دراوە و دواتر دۆسیەکە داخرا.