کچێکی خاوەن پێداویستی تایبەت لە سەید سادق دوکانێکی گوڵفرۆشی داناوە
کوردسات نیوز
(گوڵشەنی گوڵفرۆش) ماوەی چوار ساڵە لە قەزای سەیدسادق دوکانێکی گوڵفرۆشی داناوە و دەڵێت لە دەستدانی قاچەکانی نەبۆتە ھۆکارێک بۆ ئەوەی لە ماڵەوە بیھێڵێتەوە، (گوڵشەن) تواناکانی بەرەوپێشبردووە و ئێستا خاوەنی کارە، دەشڵێت، خانەوادەکەی و کەسانی دەوروبەری گەورەترین پاڵپشتی بون لە بەردەوامیدان بە کارەکانی.
|