بەشێک لە دانیشتوانی خورماتوو دژی کەمی خزمەتگوزارییەکان گردبوونەوە

03/08/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

دانیشتوانی ناوچەی داوێ لە سنوری خورماتوو دژی کەمی خزمەتگوزارییەکان و خراپی رێگاوبانی قەزاکە گردبوونەوە و داوایانکرد، بەشێک لەو باجەی کە لە شۆفێران وەردەگیرێت، تەرخانبکرێت بۆ ئاوەدانکردنەوە و خزمەتی سنورەکە.