بەھۆی شەڕەچەقۆوە لە دھۆک گەنجێک کوژرا و یەکێکی دیکەش برینداربوو

03/08/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

بەھۆی دروستبوونی شەڕە چەقۆ لەنێوان چەند گەنجێک لە یەکێک لە پڕۆژەکانی نیشتەجێبوون لە شاری دھۆک، گەنجێکی تەمەن ١٧ ساڵان کوژرا و یەکێکی دیکەش برینداربوو، تۆمەتبارەکانیش لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکران، شایەتحاڵێکی رووداوەکەش دەڵێت، زۆرجار شەڕ لەو شوێنە دروستبووە، بەڵام نەگەیشتووە ئاستی کوشتن.