ژمارەیەکی زۆر لە گۆڕە بە کۆمەڵەکانی کوردانی ئێزدی شەنگال ھەڵنەدراونەتەوە

03/08/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

تا ئێستا ژمارەیەکی زۆر لە گۆڕە بە کۆمەڵەکانی کوردانی ئێزدی شەنگال ھەڵنەدراونەتەوە، ئەوانەشی ھەڵدراونەتەوە پشکنینی دی ئێن ئەیان بۆ نەکراوە. لە شەنگال ١١٠ گۆڕی بە کۆمەڵ و تاک ھەیە و کەسوکاری قوربانیانیش لە چاوەڕێی دۆزینەوەی روفاتی ئازیزانیاندان.