مانگی داھاتوو ئیبراھیم ڕەئیسی سەردانی ئەمریکا دەکات

02/08/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

مانگی داھاتوو ( ئیبراھیم ڕەئیسی) سەردانی ئەمریکا دەکات.(عەلی بەھادۆری) وتەبێژی حکومەتی ئێران ئاشکرایکرد، (ئیبراھیم ڕەئیسی) سەرۆک کۆماری ئێران بەمەبەستی ئامادەبون لە کۆبونەوەی داھاتوی نەتەوەیەکگرتووەکان کە بڕیارە ١٣ی مانگی داھاتوو بەڕێوە بچێت سەردانی ئەمریکا دەکات.

وتەبێژی حکومەتی ئێران ئاشکرای کردووە. ئامادەکاری و ڕێوشوێنەکان لە بارەی  ئامادەبونی (ئیبراھیم ڕەئیسی) لە کۆبونەوەی نەتەوە یەکگرتووەکان دەستیپێکردووە. ساڵی ٢٠١٩ ئەمریکا، (ئیبراھیم ڕەئیسی) خستە لیسی ڕەشی ئەو بەرپرسە ئێرانییانەی  کە دەستیان ھەبووە لە پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ و سزای بەسەر رەئیسیدا سەپاند.