دادگای فیدراڵی: پەرلەمانتارانی رەوتی سەدر دەتوانن بگەڕێنەوە بۆ ئەنجومەنی نوێنەران

02/08/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

بەپێی رونکردنەوەیەک پەرلەمانتارانی دەستلەکارکێشاوەی رەوتی سەدر دەتوانن بگەڕێنەوە بۆ ئەنجومەنی نوێنەران.

دادگای باڵای فیدراڵی عێراق رونکردنەوەیەکی لە بارەی دەستلەکارکێشانەوە بە کۆمەڵەکەی پەرلەمانتارانی رەوتی سەدر بڵاوکردەوە و رایگەیاندوە، بە پێی دەستوری ھەمیشەیی عێراق، تەنھا لە رێگەی پێشکەشکردنی داواکارییەکەوە پەرلەمانتارانی رەوتی سەدر کە دەستیان لەکارکێشاوەتەوە دەتوانن بگەڕێنەوە بۆ ئەنجومەنی نوێنەران، چونکە تائێستا لەناو ئەنجومەنی نوێنەران دەنگ لەسەر دەستلەکارکێشانەوەکەیان نەدراوە.

لە ماوەی رابردودا دوای درێژەکێشانی چەقبەستویی سیاسی و نەگەیشتنە رێکەوتن لەگەڵ لایەنەکان بۆ پێکھێنانی حکومەتی نوێی عێراق، بە فەرمانی موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر، سەرجەم پەرلەمانتارانی سەر بەو رەوتە لە ئەنجومەنی نوێنەران دەستیانلەکارکێشایەوە.