کاسبکارانی زاخۆ بەدەست بێبازاڕییەوە دەناڵێنن
کوردسات نیوز
بازاڕی سەرەکی زاخۆ ساڵ بە ساڵ بێبازاڕییەکی زۆر بە خۆیەوە دەبینێت، کاسبکاران و خاوەن دوکانەکانیش دەڵێن، بەھۆی بێبازاڕییەوە زیانی زۆریان بەرەکەوتووە، ئەگەر بەو شێوەیە بەردەوامبێت ناتوانن کرێی دوکانەکانیشیان بدەن.
کاسبکارانیش ھۆکاری بێبازاڕییەکەیان بۆ دواکەوتنی مووچە و بەرزبوونەوەی بەھای دۆلار دەگەڕێننەوە.
|