وەزیرەکەی سەدر داوا لە خۆپیشاندەران دەکات ھۆڵی ئەنجوومەنی نوێنەران چۆڵبکەن

02/08/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

وەزیرەکەی موقتەدا سەدر داوا لە خۆپیشاندەران دەکات باڵەخانەی ئەنجوومەنی نوێنەران چۆڵبکەن و لە بەردەم باڵەخانەکەدا بەردەوام بن لەسەر مانگرتن.

ێاڵح محەمەد عێراقی وەزیری موقتەدا سەدر راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکرد، دوای رزگارکردنی ئەنجوومەنی نوێنەران و گۆڕینی بۆ ئەنجوومەنی گەل داوادەکەن لەماوەی ٧٢ سەعاتدا باڵەخانەی ئەنجوومەنی نوێنەران چۆڵبکرێت ولەبەردەم و چواردەوریدا مانگرتن بەردەوامبێت، ھەر شوێنێکی تریش کە پێویست بێت مانگرتنی لەبەردەمدا رابگەیەنرێت لە داھاتوودا رێنمایتان پێدەگات.

راشیگەیاندووە، بەردەوامیدان بە مانگرتن زۆر گرنگە بۆ بەدیھێنانی داواکارییەکان، گرنگە مانگرتنەکان بە شێوەی گروپ رێکبخرێت لەگەڵ ھێشتنەوەی قەرەباڵغی لە ھەندێ کاتی دیاریکراودا.

وەزیرەکەی سەدر، داواشدەکات نوێژی ھەینی یەکگرتوو لە بەغداد و بابل و کوت و کەربەلا و نەجەف لە گۆڕەپانی ئاھەنگێڕان ئەنجامبدرێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە پڕۆسەی پێکھێنانی لیژنە لە خۆپیشاندەران بۆ ئیدارەدانی خۆپیشاندانەکان و رێکخستن و گرنگیدان بەھەموو ئەو شتانەی پێویستە.