موفتی سونەکانی عێراق پێشنیازی نێوەندگیری شیعە دەکات

02/08/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

موفتی سونەکانی عێراق پێشنیازی نێوەندگیری دەکات لە نێوان ڕەوتی سەدر و چوارچێوەی ھەماھەنگی شیعەکان.

مەھدی بن ئەحمەد، موفتی سونەکانی عێراق پەیامێکی ئاڕاستەی چوارچێوەی ھەماھەنگی و ڕەوتی سەدر کردووە و ڕایگەیاندووە، دەرگای سۆز و رەحمەتیان کراوەیە بەڕووی چارەسەرکردنی کێشەکان  و ھیوای خواستووە لایەنەکان چاوی ویژدانیان بخەنە سەر ڕۆڵەکانی گەل. 

موفتی سونەکانی عێراق پێشنیازی نێوەندگیریشی کردووە لەنێوان ڕەوتی سەدر و چوارچێوەی ھەماھەنگی و دەڵێت، چاوەڕێی وەڵام و ڕەزامەندییان دەکات بۆ ئەو دەستپێشخەرییە.

ئەو دەستپێشخەرییە لەکاتێکدایە کە خۆپیشاندانەکانی لایەنگرانی رەوتی سەدر لە بەغدادی پایتەخت بەردەوامی ھەیە و تائێستا لەناو بینای ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدان.