بەھۆی بڵاوبوونەوەی ئاوڵەی مەیمون باری نائاسایی لە جیھان ڕاگەیەندرا

24/07/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

ڕێکخراوی تەندروستی جیھانی بەھۆی بڵاوبوونەوەی ئاوڵەی مەیمون و ھەوڵەکان بۆ ڕێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکە، باری نائاسایی لە جیھان ڕاگەیاند.

تیدۆرس ئەدھانۆم بەڕێوەبەری گشتی ڕێکخراوی تەندروستی جیھانی ڕایگەیاند، بەمەبەستی کۆنتڕۆڵکردن و ڕێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی  ئاوڵەی مەیمون باری نائاساییان لە جیھان راگەیاندووە.

بەڕێوەبەری گشتی ڕێکخراوی تەندروستی جیھانی باسی لەوەکردووە، بەو ئامرازانەی لەبەردەستن دەتوانن ئاوڵەی مەیمون کۆنتڕۆڵبکەن و ڕێگری بکەن لە بڵاوبوونەوەی، چونکە مەترسی نەخۆشییەکە ھێشتا مامناوەندە و جگە لە ئەوروپا حاڵەتەکان بەرزن.

بەپێی ئامارێکی ڕێکخراوی تەندروستی  جیھانی، تائێستا ١٧ ھەزار کەس لە ٧٤ وڵاتی جیھان تووشی ئاوڵەی مەیمون بوون.