نرخی نەوتی برێنت بە ١٠١ دۆلار و ١٣ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت

16/07/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

جارێکی تر نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیھان بەرزبووەوە و نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت ١٠١ دۆلاری تێپەڕاند.

دوای ئەوە نرخی نەوت لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزینی بەخۆیەوە بینی، ئەمڕۆ جارێکی تر نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیھان ڕووی لە بەرزبوونەوە کرد و نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت گەیشتە ١٠١ دۆلار و ١٣ سەنت، نرخی یەک بەرمیل نەوتی تەکساسیش گەیشتە ٩٨ دۆلار.

لەدوای ھەڵگیرسانی شەڕی نێوان روسیا و ئۆکراین، بازاڕی وزەی جیھانیی سەقامگیر نییە و نرخی نەوت بەردەوام لە بەرزبوونەوەدایە و لەماوەی رابردووشدا گەیشتە زیاتر لە ١٣٠ دۆلار، بەڵام دواتر رووی لە نزمبوونەوە کرد.