وەزیری کارەبای عێراق سەردانی ئێران دەکات
کوردسات نیوز
بۆ یەکلاکردنەوەی پرسی ھاوردەی گاز و قەرزەکان، وەزیری کارەبای عێراق سەردانی ئێران دەکات.
"ئەحمەد عەبادی" وتەبێژی وەزارەتی کارەبای عێراق رایگەیاند، ھەفتەی داھاتوو "ماجد حەنتوش" وەزیری کارەبا بە یاوەری وەفدێکی باڵا دەچێتە "تاران" و ھەماھەنگییەکان لەسەر پرسی کارەبا و ھاوردەکردنی گاز و قەزەکانی سەر عێراق کە بڕەکەی ٤ ملیار دۆلارە لەگەڵ لێپرسراوانی ئەو وڵاتە تاوتوێ دەکات.
ئەو سەردانەش لە کاتێکدایە کە خۆپیشاندانی ھاووڵاتیانی عێراق دژی کەمی خزمەتگوزاری و نەبوونی پێویستی رۆژانە بەردەوامە.
ئێران رۆژانە ٢٠ ملیۆن مەتر چوارگۆشە گاز رەوانەی عێراق دەکات و ئەو بڕەش پێویستی وڵاتەکە لە کارەبا پڕناکاتەوە، بە تایبەت لە وەرزی ھاوین کە لە رۆژێکدا پێویستی بە ٧٠ ملیۆن مەتر چوارگۆشە گاز ھەیە.
|