گەورەترین کۆمپانیای بەرھەمھێنەری غازی شل لە جیھاندا کارەکانی راگرت

13/07/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

کۆمپانیای شێڵ، بەرھەمھێنانی غازی شلی لە وێستگەی پریلودی ئوسترالیا ڕاگرت، کە توانای بەرھەمھێنانی ٣.٦ ملیۆن تۆنی ھەیە لە ساڵێکدا.

کۆمپانیای شێڵ کڕیارانی ئاگادارکردووەتەوە، بەھۆی ئەو ناکۆکیەی کە لەگەڵ سەندیکای کرێکارانی نەوت و غازی ئوسترالیا سەرھەڵداوە، تا کۆتایی مانگی تەمووز ناتوانێت ھیچ بڕێک لە غازی شل بەرھەمبھێنێت.

لایخۆشیەوە رێکخراوی ئۆپێک ئاماژەی بەوە کردووە، راگرتنی بەرھەمھێنانی غازی شل لە وێستگەی پریلودی ئوسترالی لەلایەن کرێکارانەوە، لە کاتێکدایە کە غازی سروشتی لە جیھاندا لە ژێر فشاردایە.

پشکی کۆمپانیای شێڵ لە وێستگەی پریلودی ئوسترالیا ٦٧.٥%، لەکاتێکدا کۆمپانیای ژاپۆنی ئینپێکس خاوەنی ١٧.٥%، کۆمپانیای گاز کۆریایش خاوەنی ١٠%ی پشکەکانە.