ناسا یەکەم وێنەی ڕەنگاوڕەنگی بۆشایی ئاسمانی بڵاوکردەوە

12/07/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

جۆو بایدن سەرۆکی ئەمریکا، بە ئامادەبوونی سەرۆکی دامەزراوەی ناسا یەکەم وێنەی ڕەنگاوڕەنگی بۆشایی ئاسمانی ئاشکراکرد، کە لەلایەن تەلسکۆبی جەیمس وێب، سەر بە ئاژانسی فڕۆکەوانی و بۆشایی ئاسمانی ئەمریکاوە تۆمارکراوە.

کۆشکی سپی بەفەرمی وێنەیەکی بە ڕەنگاوڕەنگی بڵاوکردەوە، کە بۆ یەکەمجارە وێنەیەکی بۆشایی ئاسمان بەو وردەکاری و ڕوونە تۆمار بکرێت.

بایدن ڕایگەیاند، تۆماری وێنەکە بەو ڕوونی و وردەکارییەوە، بڕی ١٠ ملیار دۆلاری تێچووە، وەک ئاماژەیەک بۆ بودجەی دروستکردن و ناردنی تەلسکۆبی جەیمس وێب بۆ بۆشایی ئاسمان، کە بە بەھێزترین و گەورەترین تەلەسکۆبی بواری بۆشایی ئاسمان دادەنرێت.

وێنەکە زنجیرەیەک ھەسارە نیشان دەدات، کە بە گوێرەی زانیارییەکانی ناسا تەمەنیان دەگەڕێتەوە بۆ چوار ملیار و ٦٠٠ ملیۆن ساڵ لەمەوبەر.

بیل نیلسۆن سەرۆکی ناسا ڕایگەیاند، تۆمارکردنی وێنەکە پەنجەرەیەکی نوێیە بەسەر مێژووی ئەو بوونەوەرەی ئێمەی تێدا دەژین، کە مایەی سەرسوڕمانێکی گەورەیە بۆ ئەوان.