ئێستا لە بازاڕەکانی جیھان ١٠٠ دۆلار ھاوتای ١٠٠ یۆرۆیە
کوردسات نیوز
بەھای یۆرۆ دابەزینی گەورەی تۆمارکرد و بەھای ئەو دراوە بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی ھاووتا بووەوە و ئێستا لە بازاڕەکانی جیھان ١٠٠ دۆلار ھاوتای ١٠٠ یۆرۆیە.
دوای ٢٠ ساڵ لە بەرزیی بەھاکەی بەرامبەر دۆلار، بەھای یۆرۆ دابەزینی گەورەی تۆمارکرد، کاریگەرییەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا و بەرزبوونەوەی ھەڵاوسان و بەرزبوونەوەی نرخی سوتەمەنی و وزە و ھێرشی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکراین، لەگەڵ ناجێگیری ڕەوشی سیاسی و ئابووریی وڵاتانی ئەندامی یەکێتیی ئەوروپا، ھۆکاری سەرەکین بۆ دابەزینی یۆرۆ.
|