بە فەرمانی زیلینسکی پێنج باڵیۆزی ئۆکراین دەستگیرکران

11/07/2022
ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

سەرۆکی ئۆکراین پێنج باڵیۆزی وڵاتەکەی لە وڵاتانی جیھان دەردەکات و ڕاستەوخۆش دەستگیر دەکرێن، تائێستاش ھۆکارەکەی ئاشکرا نەکردووە.

بە پێی میدیاکانی ئەوروپا، ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی سەرۆکی ئۆکراین بە فەرمانێکی ڕەسمی، باڵیۆزانی وڵاتەکەی لە ئەڵمانیا و چیک و نەرویژ و ھەنگاریا و ھندستان لەکارەکانیان دوورخستووەتەوە و ڕاستەوخۆش فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرکردون و لەلایەن ھێزە ئەمنییەکانی ئەو وڵاتانەشەوە لەسەر داوای زیلینسکی دەستگیرکراون.

ئاماژە بەوەشکراوە، ھەرچەندە تائێستا سەرۆکی ئۆکراین ھۆکاری دەرکردن و دەستگیرکردنی ئەو پێنج باڵیۆزەی ئاشکرا نەکردووە، بەڵام بە پێی زانیارییە ھەواڵگرییەکان، تۆمەتبارکراون بە سیخوڕیکردن بۆ روسیا.