داواکاری مافی پەنابەریەتی لە ئەڵمانیا زیادی کردووە

10/06/2021
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

داواکاری مافی پەنابەریەتی لە ئەڵمانیا زیادی کردووە و لەمساڵدا زۆرترین داواکاری لەلایەن سورییەکانەوە پێشکەشکراوە.

دەزگای لوتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران ڕایگەیاند، بەھۆی کەمبوونەوەی ڕێکارەکانی خۆپارێزی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ژمارەی ئەو کەسانەی لە ئەڵمانیا داواکاری مافی پەنابەرییان پێشکەشکردووە زیادی کردووە.


ڕوونیشیکردووەتەوە، لە مانگی ئایاری ڕابردوو ٨ ھەزار و ٢٧٨ داواکاری نوێ پێشکەشکراوە، زۆرترین داواکاریش بە پلەی یەکەم لەلایەن سورییەکانەوە پێشکەش کراوە، کە ٣ ھەزار و ٧٧٦ داواکاریی بووە، بە پلەی دووەم ئەفغانییەکان ھەزار و ٥٩٤ و بە پلەی سێھەمیش عێراقییەکانن کە ٦٥١ داواکارییان پێشکەش کردووە.