تا ئێستا ھەزاران ڕفێنراوی ژێر دەستی تیرۆریستانی داعش چارەنووسیان نادیارە

10/06/2021
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

تا ئێستا ھەزاران ڕفێنراوی ژێر دەستی تیرۆیستانی داعش چارەنووسیان نادیارە، کۆمسیۆنی مافەکانی مرۆڤی عێراقیش ڕایگەیاند، پێویستە حکومەتی عێراق ھەوڵەکانی بۆ ڕزگارکردنیان چڕ بکاتەوە.

کۆمسیۆنی مافەکانی مرۆڤی عێراق ڕایگەیاند، تا ئێستا ھەزاران ڕفێنراوی ئێزدی و شەبەک و تورکمان  لەلای تیرۆرستانی داعش چارەنووسیان نادیارە، دەبێت حکومەتی عێراق ھەوڵە دیپلۆماسی و ئەمنییەکانی چڕ بکاتەوە، بۆ ئەوەی ھەڵمەتێک بۆ ڕزگارکردنیان لە دەستی تیرۆریستانی داعش ڕابگەیەنێت.


ئاماژەی بۆ ئەوەشکردوە، چەند ساڵێکە کەسوکاری رفێنراوەکان داوا دەکەن چارەنووسی کەسوکاریان ئاشکرا بکرێت، ھاوکات قەرەبووی قوربانیان و زیان لێکەوتووانیش بکرێتەوە.