سێ بەرپرسی پەیەدە لە فڕۆکەخانەی ھەولێر دەستگیرکران

10/06/2021
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

سێ بەرپرسی "پەیەدە" لە فڕۆکەخانەی ھەولێر دەستگیرکران، نوێنەرایەتی بەڕێوەبەری باکور و ڕۆژھەڵاتی سوریا لە ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەندامەکانیان بە بێ ھیچ ھۆکارێک دەستگیرکراون.

نوێنەری پارتی یەکێتی دیموکرات "پەیەدە" لە ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، نوێنەری خۆبەڕێوەبەری باکور و خۆرھەڵاتی سوریا لە ھەرێمی کوردستان و بەرپرسی پەیوەندییەکانی "پەیەدە" و ئەندامێکی نوێنەرایەتی "پەیەدە" لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێر دەستگیرکراون کە بۆ پێشوازی ژمارەیەک ڕۆشنبیر کە لە ئەوروپاوە دەھاتن بۆ ھەرێمی کوردستان چوونەتە فڕۆکەخانە.


ھاوکات نوێنەرایەتی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری باکور و خۆرھەڵاتی سوریا لە ھەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، ئەندامەکانیان بە بێ ھیچ ھۆکارێک لە فڕۆکەخانەی ھەولێر دەستگیرکراون. داواشیکردووە بە زووترین کات ئەندامەکانیان ئازاد بکرێن.