حکومەتی ئێران داوایکردووە ڤیزا لە نێوان ئێران و عێراق ھەڵبگیرێت

10/06/2021
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

حکومەتی ئێران داوا دەکات ڤیزا لە نێوان ھاووڵاتیانی ئێران و عێراق ھەڵبگیرێت.

"مەھدی شوشتەری" سەرکونسوڵی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێکدا سەبارەت بە ھەڵگرتنی ڤیزا ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە، ئەنجومەنی وەزیرانی ئێران بڕیاری لابردنی ڤیزای ٤٥ ڕۆژەی نێوان ئێران و عێراق بە مەرجی ئەنجامدانی کاری ھاوشێوە لەلایەن عێراقەوە دەرکردووە.


وتیشی، لابردنی ڤیزا بەندە بە ڕەزامەندی حکومەتی عێراق و ئیمزاکردنی ڕێککەوتنامەی ھەڵگرتنی ڤیزای نێوان ھەردوو وڵات.