تەندروستی جیھانی: ئاماری توشبوانی ئاوڵەی مەیمون بەرێژەی ٥٦% لە جیھاندا بەرزبووەتەوە

06/07/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

لەماوەی یەک ھەفتەدا ئاماری توشبوانی ئاوڵەی مەیمون بەرێژەی لە سەدا ٥٦ لە جیھاندا بەرزبووەتەوە .

فەزیلە شایب وتەبێژی رێکخراوی تەندروستی جیھانیی رایگەیاندووە ، تا ئێستا ئاماری توشبوانی ئاوڵەی مەیمون لە جیھاندا گەیشتووەتە ٥ ھەزار و ٣٢٢ کەس و حاڵەتێکی گیان لەدەستدانیش تۆمار کراوە.

ئاماری توشبوانیش لە ماوەی یەک ھەفتەدا بەرێژەی لە سەدا ٥٦ زیادیکردوە و زۆرینەی توشبوان لە وڵاتانی ئەوروپان . ھەروەھا رایگەیاندووە ، حاڵەتەکانی توشبون لە نێو منداڵان و ئەو کەسانەی بەرگری لەشیان لاوازە کەمترە .

ئەوە لەکاتێکدایە ھەفتەی رابردوو لێپرسراوانی رێکخراوی تەندروستی جیھانی رایانگەیاند ، سەرباری زیاد بونی ئامارەکانی توشبون بە ئاوڵەی مەیمون ، بەڵام تا ئێستا نەخۆشییەکە نەگەیشتووەتە ئەو ئاستەی کە بەھۆیەوە باری نائاسایی رابگەیەندرێت .