ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە
کوردسات نیوز
ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات و لە کۆبوونەوەکەدا باس لە بەرەوپێشچوون و ئاستەنگەکانی بەردەم داخستنی شوێنەکانی فرۆشتنی چەک دەکرێت و ھەروەھا داھات و خەرجییەکانی شەش مانگی ئەمساڵ دەخرێنەڕوو.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی ھەرێمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیران کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات و لە کۆبوونەوەکەدا باس لە بەرەوپێشچوون و ئاستەنگەکانی بەردەم داخستنی شوێنەکانی فرۆشتنی چەک و دەستبەسەرداگرتنی چەکی بێ مۆڵەت و رەشنووسی پڕۆژە یاسای نوێی کار دەکرێت.
راشیگەیاند، ڕاپۆرتی دارایی ھەرێمی کوردستان لە ماوەی شەش مانگی یەکەمی ٢٠٢٢ بۆ خستنەڕووی داھات و خەرجییەکان دەخرێنەڕوو.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری ئاشکراشیکرد، لە بەشێکی تری کۆبوونەوەکەدا باس لە ھەنگاوە دەستووری و یاساییەکانی حکومەتی ھەرێم بۆ بەرەنگاربوونەوەی گوشارە ناڕەواکانی وەزارەتی نەوتی عێراق دەکرێت.
|