تائێستا تەنھا یەک ھاووڵاتی چەکی رادەستی حکومەت کردووە

05/07/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

لە تەواوی ھەرێمی کوردستان تەنھا یەک کەس بەدەم ئەو داوایەی حکومەتی ھەرێمەوە رۆشت کە بەمەبەستی رادەستکردنی چەک ئاڕاستەی ھاوڵاتیانی کردبوو ئەویش بازرگانێکی ھەولێرەو بەخواستی خۆی چەکەکەی رادەست کردووە.

 ھێزە ئەمنییەکانیش جەخت لەوە دەکەنەوە بە ئامانجی رێگریکردن لە رووداوە نەخوازراوەکان لە ھەڵمەتەکانیان بۆ دەستبەسەرداگرتنی چەکی بێ مۆڵەت بەردەوام دەبن، ھاوکات دڵنیایی دەدەن لەوەی ھەرکەس چەکەکەی رادەست بکات ئەوا پسوڵەی پێ دەدرێت و قەرەبوو دەکرێتەوە.