لە شەش مانگی ئەمساڵدا دوو ناو لە نێو منداڵاندا زیاتر تۆمار کراوە

05/07/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

بەپێی ئاماری نوسینگەی تۆماری لەدایکبوون و مردوان لە شەش مانگی ئەمساڵدا لە سلێمانی ١٤ ھەزار و ٩٥ منداڵ لە دایکبوون کە ٧ ھەزار و ٣٥٣ منداڵیان کووڕ بوە و ٦ ھەزار و ٧٤٢ منداڵیان کچ بووە،

ھەریەکە لەو منداڵانە بە ناوی جیاواز تۆمار کراون، ناوی محەمەد بۆ کوڕ و ناوی بارین بۆ کچ پلەی یەکەمیان لە ڕیزبەندیدا گرتووە، فەرمانبەرێکیش کە نزیکەی ٣٠ ساڵە ناوی منداڵان تۆمار دەکات دەڵێت، ناوەکان زیاتر بیانین و ھەندێک لە ناوەکان مانادار نین، فەرمانبەرێکی دیکە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، خێزان ھەبووە ویستویەتی ناوی ژەھر لە منداڵە کوڕەکەیان بنێن.