ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی: ھەر ھێرشێک دژی عێراق و ھەرێم پێشێلکردنی سەروەری یاسایە

10/06/2021
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی رایگەیاند، ھەر ھێرشێک لە دژی عێراق و ھەرێمی کوردستان پێشێلکردنی سەروەری یاسایە.

واین ماروتو وتەبێژی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە تویتەر نوسیوێتی، ھەر ھێرشێک لە دژی حکومەتی عێراق و ھەرێمی کوردستان و ھاوپەیمانان پێشێلکردنی یاسا و سەروەری خاکی ئەو وڵاتەیە. 


ئەو تویتەی "ماروتو" دوای ھێرشەکانی شەوی رابردوو دێن، کە بە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراو بنکەی سەربازیی "ڤیکتۆریا" لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی "بەغداد" کرایە ئامانج و بەر لەو ھێرشەش بە سەعاتێک، بنکەی سەربازیی "بەلەد" لە باکوری "بەغداد" بە چەند مووشەکێکی "کاتیۆشا" کرایە ئامانج، لەو دوو بنکەیەش سەربازانی ئەمریکا و ھاوپەیمانان و ھێزەکانی عێراق و راوێژکارانی سەربازی جێگیر کراون.