مەلا یاسین: شەڕی روسیا و ئۆکراین کاریگەری لەسەر ئابوری ھەرێمی کوردستان ھەبووە

05/07/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

مەلا یاسین سیاسەتمەدار و نوێنەری یەکێتی لە قاھیرە دەڵیت شەڕی روسیا و ئۆکراین بەشێوەی ناڕاستەوخۆ کاریگەری لەسەر ئابوری ھەرێمی کوردستان ھەبووە بەو پێیەی ٤١% بەرھەمی دانەوێڵەو ماددە خۆراکییەکان لەو دوو وڵاتەوە ھەناردەی وڵاتی دیکەی جیھان دەکرێت.

مەلا یاسین لە لێدوانێکدا بۆ کوردسات نیوز ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد ھەرچەندە لێکەوتە ئابورییەکانی جەنگی رووسیا و ئۆکراین بەبەراورد بە وڵاتانی دیکەی جیھان کەمتر کاریگەرییەکەی لەسەر ھەرێمی کوردستان ھەیە بەڵام بەھۆی جەنگەکەوە نرخی خۆراک و سوتەمەنی لە تەواوی جیھان بەرزبووەتەوە و ئەوەش بەشێوەیەکی ناراستەوخۆ کاریگەری لەسەر بازاڕی ھەرێمی کوردستان ھەبووە .