قائیمقامی ھەولێر: نرخی مۆلیدە ئەھلییەکان زۆر گرانە
کوردسات نیوز
قائیمقامی قەزای مەڵبەندی ھەولێر ڕایگەیاند، نرخی ئەم مانگەی مۆلیدە ئەھلییەکان زۆر گرانە و قورسایی خستووەتە سەر شانی ھاوڵاتیان، ھۆکارەکەشی بۆ کەمکردنەوەی بەشە کارەبای ھەولێر لەلایەن وەزارەتی کارەباوە گەڕاندەوە.
نەبەز عەبدولحەمید، لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانییدا ڕایگەیاند، ئەم مانگە لەلایەن وەزارەتی کارەباوە غەدرێکی گەورە لە ھەولێر کراوە و بڕە کارەبای شارەکە کەمکراوەتەوە و دەتوانن بە بەڵگە بسەلمێنن.
قائیمقامی ھەولێر لە بارەی چاودێریکردنی بازاڕیشەوە ڕایگەیاند، بۆ ڕۆژانی بەر لە چەژنی قوربانی چاودێری بازاڕ دەکەن و ڕێگە نادەن نرخی پێداویستییەکان بەزر بکرێتەوە.
وتیشی، ڕۆژی دووشەممە لە بازگەی خازری شاری ھەولێر دەستبەسەر ٨٠ کارتۆن گۆشتی قەدەغەکراودا گیراوە.
|